سلێمان عەبدی ئارشیڤ - KHRN

ئازار 3, 2024

سلێمان عەبدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەمە (٣ی مارس) سلێمان عەبدی، مامۆستای کورد و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨ مانگ بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سلێمان عەبدی پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سەقزەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەم مامۆستا کوردە لە دۆسیەیەکی تر و لە...

زیاتر

سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە (١٠ی ئاوریل) سلێمان عەبدی، مامۆستا و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز و زێویە، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کرا. ئەم مامۆستا کوردە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (١٩ی مارس) بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە سەقز...

زیاتر

بەڕێوەچوونی گردبوونەوەی مامۆستایانی سەقز دژ بە بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی سلێمان عەبدی

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خاکەلێوە (٢٦ی مارس) کۆمەڵێک لە مامۆستایانی سەقز دژ بە بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی سلێمان عەبدی، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-سەقز، لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی ئەم شارەدا کۆ بوونەوە. ئەم مامۆستایانە بە هەڵدانی پلاکارد و وتنەوەی دروشمی پشتیوانیکردن لە سلێمان عەبدی، داوای ئازادکردنی ئەم مامۆستایانە کرد. لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا (١٩ی...

زیاتر