سەرهەڵدانی جەماوەریی خەڵکی ئێران دژ بە کۆماری ئیسلامی ئارشیڤ - KHRN

بەردەوامێتیی دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییانی ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوابەدوای خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری لە شەوی چوارشەممە ١٢ی ڕێبەنداندا (١ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا دەستیان داوەتە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی هاووڵاتییان و تا ئێستا ١١ کەسیان دەستبەسەر کردووە. ناسنامەی ١١ کەس لەم هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە کە تا ئێستا پشتڕاست کراوەتەوە بەم جۆرەیە: سامان مورادیوەندان، محەممەد چراغی، محەممەد‌ غوڵامی، مەجید میرزایی، عەلی سەفەر میروەیسی، ئەمیرحسەین نامداری‌پوور، موجتەبا سەعیدی،...

زیاتر
شوبات 3, 2023

سەپاندنی سزای بەندکران و قامچی بەسەر هاووڵاتییەکی کورددا لە ئیلام

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مێهدی سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام و لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارە، لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای کەیفەریی ٢ی ئیلامەوە بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی» سزای ٦ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی و وەک سزای تەواوکەریش، ٢ ساڵ قەدەعەبوونی چوونەدەرەوە لە ئێرانی بەسەردا سەپاوە. هەروەها دۆسیەیەکی تریش لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئیلامدا بە تۆمەتی...

زیاتر

بەردەوامێتیی دەستبەسەربوون و نادیاربوونی چارەنووسی خالید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی دوو مانگ و نیو بەسەر دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆدا بە ناوی خالید مەحموودی، ناوبراو هێشتا هەر بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشاندایە و لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا تەنها یەک جار توانیویەتی دیدارێکی حوزووری کورت لەگەڵ دایکیدا بکات. ئەم هاووڵاتییە کوردە ١٩ ساڵەیە لە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەز (٢٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 22, 2022

بەردەوامبوونی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، سنە و ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار. بەپێی ئەو زایارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سوونیا شەریفی ١٧ ساڵان، ئەمیرحسەین مووسەوی ١٦ ساڵان و محەممەد قاسمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 22, 2022

خۆپیشاندانی خوێناوی لە کوردستاندا؛ کوژرانی لانیکەم ١٤ کەس تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد گەیشتە ٩٧ کەس

دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی و لە درێژەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی کوردستان بوونە مەیدانی مانگرتنی گشتیی بازاڕەکان و خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، تەنها لە سێ ڕۆژدا، لە ٢٨ تا ٣٠ی گەڵاڕێزاندا (١٩...

زیاتر