شاناز سادقیفەڕ ئارشیڤ - KHRN

ئازار 25, 2021

ورمێ؛ شاناز سادقیفه‌ڕ به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كرا

شاناز سادقیفه‌ڕ، به‌ندكراویی سیاسی كورد به‌ دانانی بارمته‌ی ٥٠٠میلیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌شه‌مه (١٨ی مارس)، ‌ شاناز سادقیفه‌ڕ دوای قبووڵكردنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ به‌ شێوه‌ی كاتی هه‌تا بڕیاری كۆتایی سزای پێنج ساڵ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكرانه‌كه‌ی له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێدا ئازاد كراوه‌.  ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ پێشتر له‌ ٣١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا...

زیاتر
شوبات 25, 2021

ورمێ؛ شاناز سادقیفه‌ڕ سزای پێنج ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سزای ١٥ ساڵ زیندانی شاناز سادقیفه‌ڕ زیندانی سیاسیی كورد كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی ورمێو‌ە‌ ده‌رچووبوو له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ پێنج ساڵ و یه‌ك ڕۆژ گۆدراوە.  كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی ئه‌م زیندانیە‌ سیاسییه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌شه‌مه کە‌ به‌ شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه‌ چوو بوو و دوو ڕۆژ دواتر به‌ شێوه‌ی فەرمی حوكمه‌كه‌ی پێ ڕاگه‌ینراوه‌.  سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی...

زیاتر
ئاب 26, 2020

ورمێ؛ ئایناز زارع نیشانەکانی کۆرۆنای هەیە و لە زیندانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە

ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان ئایناز زارع، ئەو زیندانییە سیاسییەی لەگەڵ دایکیدا شاناز سادقیفەڕ لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە، لەبەر ئەوەی دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و هەروەها نیشانەکانی کۆرۆنایشی پێوە دیارە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە دوو حەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووهەم جارە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێدا بڵاو دەبێتەوە و تا...

زیاتر
ئاب 20, 2020

ورمێ؛ شاناز سادقیفەڕ و منداڵەکەی، ئایناز زارع، دیسان مانیان لە خواردن گرت

شاناز سادقیفەڕ، زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە ٩ی گەلاوێژەوە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سەپاندنی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان بۆ ماوەی حەفتەیەک مانی لە خواردن گرتبوو، لە ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژەوە لەگەڵ منداڵەکەیدا ئایناز زارع دیسانەوە مانگرتنەکەی دەست پێ کردۆتەوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێوە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «یەکەم جار لەبەر ئەوەی کە خانمی سادقیفەڕ پێشتر لە کوردستانی ئێراقدا...

زیاتر
ئاب 6, 2020

ورمێ؛ ناجێگیربوونی دۆخی شاناز سادقیفه‌ڕ له‌ حەفتەمین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یدا

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، شاناز سادقیفه‌ڕ، زیندانیی سیاسیی كورد، له ‌به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێدا بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رانبەر بە ده‌رچوونی حوكمی ١٥ ساڵ زیندانیكردن، له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی گه‌لاوێژه‌وه مانی‌ له ‌خواردن گرتووه‌ و ئێستە دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیرە. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ورمێوە سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ به‌ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «شاناز سادقیفه‌ڕ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌‌ ٩ی گه‌لاوێژەوە بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین...

زیاتر
ته‌مموز 29, 2020

ورمێ؛ دەرچوونی حوکمی ١٥ ساڵ زیندان بۆ شاناز سادقیفەڕ و دادگاییکردنی منداڵەکەی لە دادگای منداڵاندا

شاناز سادقیفەڕ، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ کە لەگەڵ منداڵەکەیدا بە ناوی ئایناز زارع لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا دوای وەرگرتنی «ئەماننامە» لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوویەوە ئێران، بە تۆمەتی «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک)» لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ سەبارەت بە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی...

زیاتر