شاناز سادقیفه‌ڕ، به‌ندكراویی سیاسی كورد به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠میلیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه (١٨ی مارس)، شاناز سادقیفه‌ڕ دوای قبووڵكردنی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ به شێوه‌ی كاتی هه‌تا بڕیاری كۆتایی سزای پێنج ساڵ و یه‌ك ڕۆژ به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ‌دا ئازاد كراوه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێشتر له ٣١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا له لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر عه‌لی شێخلۆ به تۆمه‌تی، چالاكی دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامێتییه‌وه له پارتی ژیانی ئازادیی كوردستاندا(پاك)، حوكمی ١٥ساڵ زیندانیكردنی به سه‌ردا سه‌پابوو. ئه‌م حوكمه دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی پارێزه‌ره‌كه‌ی له سه‌ره‌تاكانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردوودا له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا بۆ پێنج ساڵ و یه‌ك ڕۆژ گۆڕدرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وتبوو: «شاناز سادقیفەڕ چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ منداڵەکەیدا بە ناوی ئایناز زار‌ع چووبوونە هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ببوونە ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان، بەڵام مانگی خەرمانان ساڵی ١٣٩٨دا و لەسەر داوای بنەماڵەکەی و دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ‌دا گەڕانەوە بۆ ئێران
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری «سەیرانبەند»ی بانە دوای ئەوەی ئەم دوو کەسە هاتنە ناو ئێرانەوە یەکسەر دەستبەسەریان کردن، بەڵام دوای پرسیارکردن لە ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ ئازادیان کردن تاکوو خۆیان بەم ڕێکخراوە سەربازی و ئەمنیەتییە بناسێنن: «دوای ئەوەی چوونە لای دەزگای ئیتلاعاتی سپا، لێپرسەوەکان پێیان وتبوون سبەینێ وەرنەوە و دەتوانن شەو لای بنەماڵەکەیانا بن، بەڵام ڕۆژی دواتر و دوای ئەوەی چوونەوە بۆ لای دەزگای ئیتلاعاتی سپا، یەکسەر دەستبەسەر کران و بۆ دوو مانگ خرانە ژێر لێپرسینەوە.
ئەم سەرچاوەیە باسی گوشار و ئەشکەنجەی ڕۆحیی سەر ئەم ژنە و منداڵەکەی کرد و دەڵێت لێپرسەوە ئەمنیەتییەکان داوایان لێ کردبوو هاوکاریی سپای پاسداران بکات و بە زۆر دان بە هەندێ شت‌دا بنێت: «خانمی سادقی و منداڵە ١٧ ساڵەکەی واتە ئایناز زار‌ع، بۆ نزیکەی دوو مانگ لە یەک ژووری تاکەکەسی و لە ژێر لێپرسینەوەی بەردەوامدا بوون و ئینجا گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گه‌ڵاڕێزانی ئه‌مساڵدا ئایناز زار‌ع منداڵی ناوبراو دوای تێپه‌ڕاندنی ١٥ مانگ زیندان ئازاد كرا.