تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوهتهوه له ڕۆژانی ڕابردوودا سزای ١٥ ساڵ زیندانی شاناز سادقیفهڕ زیندانی سیاسیی كورد كه پێشتر له لایهن دادگای شۆڕشی ورمێوە دهرچووبوو له دادگای پێداچوونهوهدا بۆ پێنج ساڵ و یهك ڕۆژ گۆدراوە.
كۆبوونهوهی دادگاییكردنی ئهم زیندانیە سیاسییه له ڕێكهوتی ٢ی ڕهشهمه کە به شێوهی ئانلاین بهڕێوه چوو بوو و دوو ڕۆژ دواتر به شێوهی فەرمی حوكمهكهی پێ ڕاگهینراوه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وتبوو: «شاناز سادقیفەڕ چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ منداڵەکەیدا بە ناوی ئایناز زارع چووبوونە هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی چەند ساڵێک ببوونە ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان، بەڵام مانگی خەرمانان ساڵی ١٣٩٨دا و لەسەر داوای بنەماڵەکەی و دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێدا گەڕانەوە بۆ ئێران.».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری «سەیرانبەند»ی بانە دوای ئەوەی ئەم دوو کەسە هاتنە ناو ئێرانەوە یەکسەر دەستبەسەریان کردن، بەڵام دوای پرسیارکردن لە دهزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێ ئازادیان کردن تاکوو خۆیان بەم ڕێکخراوە سەربازی و ئەمنیەتییە بناسێنن: «دوای ئەوەی چوونە لای دەزگای ئیتلاعاتی سپا، لێپرسەوەکان پێیان وتبوون سبەینێ وەرنەوە و دەتوانن شەو لای بنەماڵەکەیانا بن، بەڵام ڕۆژی دواتر و دوای ئەوەی چوونەوە بۆ لای دەزگای ئیتلاعاتی سپا، یەکسەر دەستبەسەر کران و بۆ دوو مانگ خرانە ژێر لێپرسینەوە».
ئەم سەرچاوەیە باسی گوشار و ئەشکەنجەی ڕۆحیی سەر ئەم ژنە و منداڵەکەی کرد و دەڵێت لێپرسەوە ئەمنیەتییەکان داوایان لێ کردبوو هاوکاریی سپای پاسداران بکات و بە زۆر دان بە هەندێ شتدا بنێت: «خانمی سادقی و منداڵە ١٧ ساڵەکەی واتە ئایناز زارع، بۆ نزیکەی دوو مانگ لە یەک ژووری تاکەکەسی و لە ژێر لێپرسینەوەی بەردەوامدا بوون و ئینجا گواسترانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
كۆبوونهوهی دادگاییكردنی شاناز سادقیفهڕ له ٣١ی پووشپەڕی ئهمساڵدا لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلی شێخلوو دادگایی کرا و دوو ڕۆژ دواتر لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ پێی ڕاگەیەنرا کە بە تۆمەتی«چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ئازادیی کوردستاندا (پاک)» حوکمی ١٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە.
ههروهها له ڕێكهوتی ٢٦ی گهڵاڕێزانی ئهمساڵدا ئایناز زارع منداڵی ناوبراو دوای تێپهڕاندنی ١٥ مانگ زیندان ئازاد كرا.