شەعبان محەممەدی ئارشیڤ - KHRN

کۆبوونەوەی دادگای سێ چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە تاران دوا خرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی ڕەشەمە (٢١ی فێبرییە) کۆبوونەوەی دادگاییکردنی شەعبان محەممەدی، ئەسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، کە بڕیاربوو لە لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاراندا بەڕێوە بچێت، بە هۆی گۆڕدرانی دادگاکەوە دوا خرا بۆ کاتێکی تر. دەوترێت پێشتر دۆسیەی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی فەرەنسی بە ناوەکانی سیسیل کۆلێر و ژاک پێری ڕادەستی...

زیاتر

ئازادکردنی شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا بە بارمتەیەکی قورس لە زیندانی تاران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی گەلاوێژ (٢٠ی ئاگۆست) شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیکخا، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورسی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێڤینی تاران ئازاد کراون. هەروەها پێشتر و لە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژدا (١٧ی ئاگۆست) ئەسکەندەر (سۆران) لوتفی، وتەبێژی شۆرای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران...

زیاتر

لە مەریوان شەعبان محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، شەعبان محەممەدی، ئەندامی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان-مەریوان، دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کراوە. ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایان لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەنداندا هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دووهەم ڕۆژی مانگرتنی مامۆستایاندا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو. دوابەدوای دەستبەسەرکردنی...

زیاتر

شەعبان محەممەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان، گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە 

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به‌ده‌ست هێناوه‌كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بنەماڵەی چالاکی پیشەیی مامۆستایان شەعبان محەممەدییان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە. ئەم ئەندامەی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان و هاوکات لەگەڵ دووهەم ڕۆژی گردبوونەوە و مانگرتنی مامۆستایاندا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا. ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان ژمارەیەک لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2022

دەستبەسەرکردنی ٨ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانەوە لانیکەم ٨ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی زەمانە زیویە، میقداد حەسەننژاد، شەعبان محەممەدی، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، موراد مامەڕەش، ئەیوب حەدیسی، ڕەحمان خدمەتگوزار، عەلی عومەرپوور و فەریاد شیلان لە شارەکانی سەقز، مەریوان و پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هێزە ئەمنییەکان لە ژمارەیەک لەم دەستبەسەرکردنانەدا پەنایان بردۆتە بەر توندوتیژی و لێدان. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر