عادڵ موكه‌ڕه‌م ئارشیڤ - KHRN
ورمێ؛ حوکمی یەک ساڵ زیندان بۆ عادڵ موکەڕەم
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەڵاڕێزان عادڵ موکەڕەم، زیندانیی سیاسیی کورد کە نزیکەی ١٠ مانگ لەمەوپێش لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕادەستی ئێران کرابوویەوە، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» حوکمی یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.ئەم زیندانییە سیاسییە لە حاڵێکدا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان بە شێوەی ڤیدیۆیی دادگایی کرا کە مانی لە خواردن گرتبوو....
زیاترورمێ؛ عادڵ موکەڕەم بۆ دووهەم جار دەستی دایە خۆکوشتن
شەوی ڕابردوو ٢٨ی ڕەزبەر، عادڵ موکەڕەم، زیندانیی سیاسیی کورد، بۆ دووهەمین جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی داوەتە خۆکوشتن و لەبەر ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی، دوای چەند کاتژمێرێک بە شێوەی ئورژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کراوە.سەرچاوەیەکی نزیک لەم زیندانییە سیاسییە لە ورمێوە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «شەوی ڕابردوو ئەم زیندانییە سیاسییە لە حاڵێکدا کە مانی لە خواردن گرتبوو، بە بڕینی دەماری پێ و...
زیاترورمێ؛ عادڵ موكه‌ڕه‌م به‌ندكراوی سیاسیی کورد، ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا
به‌پێی زانیاریه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، عادڵ موكه‌ڕه‌م به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌رده‌م جێگری دادوەریی سه‌رۆكی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا و وەک ناڕه‌زایه‌تییەک لە ئاست نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا. ئەگەرچی به‌رپرسانی زیندان توانیبوویان ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، به‌ڵام هەندێ شوێنی پێی ڕاستی بە ئاستێکی کەم و ڕووکەش سوتاوە.ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه بۆ سێهه‌مین جار له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا...
زیاترورمێ؛ عادڵ موکەڕەم دوای ئەوەی دیسانەوە مانی لە خواردن گرت، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، زیندانیی سیاسیی کورد عادڵ موکەڕەم، بۆ جاری دووهەم مانی لە خواردن گرتووە، ناوبراو حەفتەی ڕابردوویش بۆ ماوەی سێ رۆژ مانی گرتبوو. دوای ئەوەی کە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بەڵێنیان دابوو کە بەدواداچوونی بۆ داواکارییەکانی بکەن کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.ناوبراو ڕۆژی سێشەممە دوای ئەوەی نامەی مانگرتنی دووبارەی پێشکەشی بەرپرسان کرد، لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زینداندا دانیشتبوو ، بەڵام دوای...
زیاترورمێ؛ به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت
عادڵ موكه‌ڕه‌م، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی ورمێ كه سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو دوای ده‌ستبه‌سه‌ركران له توركیا ڕاده‌ستی ئێران كرابوویه‌وه، به مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر به نادیاربوونی بارودۆخی دوسیەکەی، لێوی دوورییه‌وه و مانی لە خواردن گرت.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه، پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، وتی: «عادڵ موكه‌ڕه‌م نزیكه‌ی یازده مانگ پێش دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ستی ده‌وڵەتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و...
زیاتر