شەوی ڕابردوو ٢٨ی ڕەزبەر، عادڵ موکەڕەم، زیندانیی سیاسیی کورد، بۆ دووهەمین جار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستی داوەتە خۆکوشتن و لەبەر ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی، دوای چەند کاتژمێرێک بە شێوەی ئورژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کراوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لەم زیندانییە سیاسییە لە ورمێوە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «شەوی ڕابردوو ئەم زیندانییە سیاسییە لە حاڵێکدا کە مانی لە خواردن گرتبوو، بە بڕینی دەماری پێ و خواردنی شووشە لە ژووری تاکەکەسیی زینداندا دەستی داوەتە خۆکوشتن. دوای چەند کاتژمێرێکیش بە شێوەی ئورژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کراوە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە «عادڵ موکەڕەم دوای ئەوەی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕادەستی ئێران کرایەوە، لەبەر بەزاندنی نایاسایی سنوور و بە دانی غەرامە لە زیندانی خووی ئازاد کرابوو، بەڵام دوای دوو ڕۆژ دیسانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە. بە درێژایی ئەم ماوەیەش و سەرەڕای تێپەڕینی ١١ مانگ، هێشتا هەر چارەنووسی نادیارە و لە زینداندا ماوەتەوە، لەم چەند حەفتەیەی دواییشدا بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست بەردەوامبوونی دۆخی نادیاریدا، ٣ جار مانی لە خواردن گرتووە».
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی: «ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەر دوابەدوای دەستپێکردنی سێهەم مانگرتنەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەر دا و سەرەڕای ئەوەی پێی سووتابوو، کەچی گەڕێنرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی».
عادڵ موكهڕهم پێشتریش لە ١٣ی ڕەزبەردا به دوورینهوهی لێوی مانی له خواردن گرت و پاش تێپەڕینی ٣ ڕۆژ و بەپێی بەڵێنی بەرپرسان و دادوەری چاودێری بەندیخانە سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە داواکارییەکانی، بە شێوەی کاتی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.
تۆمهتی ناوبراو ئهندامبوونە له حیزبی دیمۆكراتی کوردستانی ئێراندا و بەزاندنی نایاسایی سنوور، بەڵام بە درێژایی ئهم ماوهیه ههموو ههوڵهكانی خۆی و بنهماڵهکەی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیهكەی بێئاكام بووه.
عادڵ مهكهڕهم له سهرماوهزی ساڵی پاردا دوای ٣ مانگ مانهوه له توركیا و له حاڵێكدا کە داواكاریی پهنابهرییهكهی لهم وڵاتهدا تۆمار كرابوو، به دهستی هێزه ئهمنییهكانی توركیا دهستبهسهر و ڕادهستی ئێران كرایهوه، ناوبراو ماوهی ٢٠ ڕۆژ له دهستبهسهرگهی ئیدارهی ئیتلاعاتی خووی و زیندانی ئهم شاره ڕاگیرا و دوای ئهوه ڕهوانهی زیندانی ورمێ كرا.
ورمێ؛ عادڵ موکەڕەم بۆ دووهەم جار دەستی دایە خۆکوشتن
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە