مافی منداڵان ئارشیڤ - KHRN

ئاب 16, 2020

ورمێ؛ گواستنەوەی منداڵ-تاوانکارێکی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، منداڵ-تاوانکاری مەحکووم بە ئێعدام بە ناوی ئەرسەلان یاسینی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی ٩ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. بەرپرسانی بەندیخانە بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە ئەگەر نەتوانن ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراوەکە (ئەولیای دەم) وەربگرن، سبەینێ دەمەوبەیان حوکمەکە جێبەجێ دەکرێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەرسەلان یاسینی،...

زیاتر
ئاب 6, 2020

سنە؛ نادیاربوونی چارەنووسی دوو منداڵی دەستبەسەرکراو

چارەنووسی هێمن و کەیۆمەرس ئەدوایی، دوو منداڵی خەڵکی گوندی سلێنی هەورامان، کە لە ٢٧ی پووشپەڕەوە بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون، هێشتا هەر نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەریان بەردەست نەکەوتووە.سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو منداڵە دەستبەسەرکراوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوای ئەوەی بنەماڵەی ناوبراوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی دەزگا ئەمنییەکانی مەریوان و سنەیان کردووە، دواجار ئاگادار کراونەتەوە...

زیاتر
ته‌مموز 22, 2020

مەریوان؛ دەستبەسەرکردنی دوو منداڵ لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو منداڵی خوڵکی گوندی "سلێن"ی هەورامان بە ناوەکانی هێمن و کەیۆمەرس ئەدوایی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەوە بۆ دەستبەسەرگەی شەهرامفەڕی سپا لە شاری سنە.سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو منداڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند: «ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ ئەم دوو منداڵە قوتابییەی خەڵکی سلێنی هەورامان دوای بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی سپای شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا، دەستبەسەر کراون...

زیاتر
ئازار 2, 2020

گەنجێکی تۆمەتبار بە کوشتن لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارەدرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "ئەمیر مەحمودپور"، گەنجێک کە لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەرکرابوو و بە سێدارە (قەساس) سزادرابوو، ڕۆژی ڕابردوو ١١ی ڕەشەمە / 03.01 لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا. ناوبراو ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەمە / 02.29 لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی "حوسێن کەچنانلو" و "عەبدوڵلا محەمەدزادە" بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە، ئەو...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 28, 2019

دوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

دەیان هاوڵاتیی بریندار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێنن سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و مەریوان باس لە بێسەروشوێن بوونی دەیان هاوڵاتی دەکەن کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان بریندارکراون. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ٢١ هاوڵاتی لە جوانڕۆ، ١٨ کەس لە سنە و چەندین کەسی دیکە لە مەریوان پاش برینداربوونیان بێسەروشوێن کراون. دەگوترێت کە ژمارەیەک لەو هاوڵاتیانە پاش برینداربوون دەستبەسەرکراون، ژمارەیەکی...

زیاتر