چارەنووسی هێمن و کەیۆمەرس ئەدوایی، دوو منداڵی خەڵکی گوندی سلێنی هەورامان، کە لە ٢٧ی پووشپەڕەوە بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون، هێشتا هەر نادیارە و هیچ زانیارییەک لەسەریان بەردەست نەکەوتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو منداڵە دەستبەسەرکراوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوای ئەوەی بنەماڵەی ناوبراوان لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی دەزگا ئەمنییەکانی مەریوان و سنەیان کردووە، دواجار ئاگادار کراونەتەوە کە منداڵەکانیان بە مەبەستی لێپرسینەوە گواستراونەتەوە بۆ یەک لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، لەم ڕۆژانەی دواییدا لێپرسەوە ئەمنیەتییەکان بە بنەماڵەی ئەدواییەکانیان ڕاگەیاندبوو کە ڕەوتی لێپرسینەوەی منداڵەکانیان کۆتایی هاتووە و ئازاد دەکرێن، کەچی تا ئێستا ئازاد نەکراون.
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ ئەم دوو منداڵە قوتابییە ١٦ و ١٧ ساڵەی خەڵکی سلێنی هەورامان، دوای بانگهێشتکردن بۆ ئیتلاعاتی سپای شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا، دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ئیتلاعاتی سپا ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو منداڵەی بە تۆمەتی «هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان» دەستگیر کردووە.
گوندی سلێن لە ناوچەی هەورامانی سەر بە شاری سەوڵاوا هەڵکەوتووە و هەموو ساڵ ئیدارەی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا بە بیانووی ئەوەی هێزەکانی سەر بە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان لەو ناوچە شاخاوییەدان، خەڵکی ئەو گوندە دەخەنە ژێر زەخت و گوشارەوە. لەم ساڵانەی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ کەسی دانیشتووی ئەو گوندە هەر بەم بیانووەوە بانگهێشت، لێپرسینەوە و دەستبەسەر کراون.
سنە؛ نادیاربوونی چارەنووسی دوو منداڵی دەستبەسەرکراو
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە