محەممەد کەدخودا ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 14, 2023

محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، بە بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبەر) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرابوو و ڕۆژی ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوای...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 31, 2023

نادیاربوونی چارەنووسی محەممەد کەدخودا دوای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا لە بۆکان

سەرەڕای تێپەڕینی ١٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی محەممەد کەدخودای هاووڵاتیی خەڵکی بۆکاندا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ئیدارەی ئەماکن و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەردا (١٤ی ئۆکتۆبەر) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و دوای پشکنینی ماڵەکەی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بەردەوامی بنەماڵەی محەممەد کەدخودا...

زیاتر