ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبەر) دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرابوو و ڕۆژی ٢٣ی گەڵاڕێزان (١٤ی نۆڤامبەر) دوای مانگێک دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە.

محەممەد کەدخودا ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەر (١٤ی ئۆکتۆبەر) دوای هێرشکردنی هێزەکانی ئیدارەی ئەماکن و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی لە بۆکان، بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە بە درێژایی چوار حەفتە لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێدا، لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش کرابوو.