مۆژگان کاوسی ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 3, 2020

تاران؛ دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

موژگان کاوسی و سەکینە پەروانە، دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد، لە ڕۆژی سێشەممەوە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران مانیان لە خواردن گرتووە.بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری بەندکراوی کورد، لە سێشەممەوە وەک ناڕەزایی بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی داواکەی بۆ پشووی کاتی یان مورەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی جینسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردنی بەندی ژناندا، مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت لە...

زیاتر
حوزه‌یران 27, 2020

تاران؛ گواستنه‌وه‌ی مۆژگان کاوسی بۆ بەندیخانەی ئێڤین

مۆژگان كاوسی، نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری كورد كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی گۆڵاندا بۆ تێپەرکردنی حوكمی ٣ ساڵ بەندکرانەکەی له‌ شاری نه‌وشه‌هر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌ كرابوو، گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین له ‌تاران.یه‌كێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا وتی: "خانمی كاوسی له‌ ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ بەندیخانەی ئێڤینی كردبوو و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوای قبووڵكردنی داواكارییەکە،...

زیاتر
ئازار 17, 2020

سزای مۆژگان کاوسی لە دادگای پێداچوونەوەدا زیاد کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازەندەران سزای ٦٩ مانگ بەندکرانی "مۆژگان کاوسی"ی نووسەری کوردی بۆ ٧٦ مانگ و نیو بەندکران زیادکراوە. مۆژگان کاوسی ئەمڕۆ ١٦ی ڕەشەمە لە پۆستێکدا لە ئێکەونتی ئینستاگرامەکەیدا نووسی: "دادگای پێداچوونەوە سزای ٦ مانگ بەندکران بە تۆمەتی "بانگەشەی دژ بە کۆماری ئیسلامی"ی بە ٧ مانگ و نیو سزای ٣٠ مانگ بەندکران بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەویی"ی بە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 20, 2020

مۆژگان کاوسی، نووسەری کورد مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ زەوتکراوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە "مۆژگان کاوسی"، نووسەری کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری نۆشەهرەوە مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ زەوتکراوە و دادگاکە سەرەڕای ئەوەی پێنج مانگ بەسەر دەرکردنی ئەو سزایە تێپەڕیوە، ئەو نووسەرەیە ئاگادارنەکردووەتەوە و خۆی بەڕێکەوت زانیویەتی. مۆژگان کاوسی ئەمڕۆ ٣٠ی بەفرانبار / ٠١.٢٠، بە بڵاوکردنەوەی یاداشتێک لە لاپەری شەخسی ئینستاگرامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانەوە مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 21, 2019

مۆژگان کاوسی بە ٦٩ مانگ بەندکران سزادراو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازادکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەز/ ١٢.١٢، "مۆژگان کاوسی"، نووسەری کورد لە بەندیخانەی نۆشەهرەوە گوازرایەوە بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە و بە ٦٩ مانگ بەندکران سزادرا. پاشان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی بەشێووەی کاتی ئازادکرا. ئەو نووسەرە کوردە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی نۆشەهرەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوونی حزبەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی" بە ٣٣ مانگ، "هاندان بۆ تێکدانی ئاسایشی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2019

مۆژگان کاوسی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ساری‌یەوە بۆ بەندیخانەی نۆشەهر گوازرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز / ١٢.١٠، بڕیاری دەستبەسەرکرانی کاتی بۆ "مۆژگان کاوسی"، نووسەری کورد دەرکراوە و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری "ساری"یەوە بۆ بەندیخانەی "نۆشەهر" گوازراوەتەوە. ئەو نووسەرە کوردە ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لە ماڵی خۆی لە شاری "نۆشەهر"ی باکوری ئێران دەستبەسەرکرا و پاشان گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ساری. جێگەی ئاماژەیە کە لە کاتی دەستبەسەرکرانی مۆژگان کاوسییەوە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 6, 2019

مۆژگان کاوسی، نووسەری کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شاری “ساری”دا دەستبەسەرە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "مۆژگان کاوسی"، نووسەری کورد کە ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لە ماڵی خۆیدا لە شاری "نۆشەهر"ی پارێزگەی مازەندەران دەستبەسەرکرابوو، بڕیاری دەستبەسەرکرانەکەی درێژکراوەتەوە و لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری "ساری"دا دەستبەسەرە. ئەو نووسەرە کوردە، لە ماوەی ئەو ١٨ ڕۆژەی وا دەستبەسەرکراوە، تەنیا دوو جار ڕێگەی پێدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بکات. دەگوترێت پاش سەردانی بنەماڵەکەی بۆ دادگای "ساری"، بەرپرسانی ئەو دادگایە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 30, 2019

مۆژگان کاوسی، نووسەری کورد لە باکوری ئێران دەستبەسەرکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مۆژگان کاوسی، نووسری کورد و لە چالاکوانانی کولتووری کوردەکانی باکووری ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ماڵی خۆیدا لە شاری نۆشەهری باکوری ئێران دەستبەسەرکراوە. دەگوترێت کە ئەو نووسەرە کوردە بەهۆی نووسینی چەند وتارێک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەی هاوڵاتیان لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراوە. هەروەها یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی...

زیاتر