مۆژگان كاوسی، نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری كورد كه له ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی گۆڵاندا بۆ تێپەرکردنی حوكمی ٣ ساڵ بەندکرانەکەی له شاری نه‌وشه‌هر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرابوو، گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین له تاران.
یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له وتووێژ له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستاندا وتی: “خانمی كاوسی له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ بەندیخانەی ئێڤینی كردبوو و ڕۆژی دووشه‌ممه دوای قبووڵكردنی داواكارییەکە، ئه‌م به‌ندكراوه گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران”.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه حه‌فته‌ی پێشوو، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خانمی كاوسی له بارودۆخی به‌شی ژنانی به‌ندیخانەی نه‌وشه‌هر و پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی بەندیخانە، به‌تایبه‌ت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوخۆی بەندیخانە، ناوبراو له چاوپێكه‌وتن و پێوه‌ندیگرتن لەگه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یدا بێبه‌ش کرا.
“مۆژگان كاوسی” ڕێكه‌وتی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ماڵی خۆی لە شاری “نۆشەهر”ی باکوری ئێران دەستبەسەر کرا و پاشان گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سپای پاسداران لە شاری ساری. ناوبراو ڕۆژی ١٩ی سەرماوەز ( ١٢.١٠) بۆ بەندیخانەی نۆشەهر گواسترایەوە. ئه‌م نووسه‌ره كورده ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەز، لە بەندیخانەی نەوشەهرەوە گواسترایەوە بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە و بە ٦٩ مانگ بەندکران سزادرا. پاشان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای مازەندەران سزای ٦٩ مانگ بەندکرانی ئەم نووسەرە کوردەی كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ئینقلابی نه‌وشه‌وهره‌وه درچووبوو، بۆ ٧٦ مانگ و نیو زیاد کرد.
موژگان كاوسی ڕۆژی ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو، له پۆستێكدا له ئێكاونتی ئینستاگرامه‌كه‌یدا نووسیبووی: «دادگای پێداچوونه‌وه، پارێزەنامەکەی کە لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌مه‌وه بەڕێز موسته‌فا نیلی پێشکەش کرابوو، قبووڵ نه‌كردووه و ناڕازیبوونەکەی دادوه‌ری گشتی و ئینقلابی نه‌وشه‌هری به شیاو داناوه کە حوکمی دادگای یەکەمی پێ کەم ببوو».
ئەو لە درێژەی هەمان ئەو پۆستەی ئێکاونتی ئینستاگرامەکەیدا نووسیبووی: «دادگای پێداچوونەوە سزای ٦ مانگ بەندکران بە تۆمەتی “بانگەشەی دژ بە کۆماری ئیسلامی”ی بۆ ٧ مانگ و نیو و سزای ٣٠ مانگ بەندکران بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەویی”ی بۆ ٣٦ مانگ زیاد کردووە و سزای ٣٣ مانگ بەندکران بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی”ی وەک خۆی پشتڕاست کردووەتەوە».
به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی لەمەڕ كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، توندترین سزا به‌ڕێوه ده‌چێ و به‌م پێیه توندترین سزا بۆ موژگان كاوسی له ٣٣ مانگەوە بۆ ٣٦مانگ زیندانی حه‌تمی زیادی كردووە.