موژگان کاوسی و سەکینە پەروانە، دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد، لە ڕۆژی سێشەممەوە لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، موژگان کاوسی، نووسەر و توێژەری بەندکراوی کورد، لە سێشەممەوە وەک ناڕەزایی بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی داواکەی بۆ پشووی کاتی یان مورەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی جینسی لە مۆڵەتی تەلەفۆنکردنی بەندی ژناندا، مانی لە خواردن گرتووە. دەوترێت لە بەندی پیاوانی زیندانی ئێڤیندا مۆڵەتی تەلەفۆنکردن سنوورێکی بۆ دانەنراوە بەڵام ژنانی زیندانیکراو لە حەفتەیەکدا تەنیا نیو کاتژمێر مافی تەلەفۆنکردنیان هەیە.
هەروەها سەکینە پەروانەیش، بەندکراوی سیاسیی کوردی دیکە، لە سێشەممەوە مانی لە خواردن گرتووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری مانگرتنەکەی لە بەردەستدا نییە.
موژگان كاووسی ڕێكهوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری نۆشەهری باکوری ئێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتڵاعاتی سپای پاسداران لە شاری ساری. ناوبراو ڕۆژی ١٩ی سەرماوەز بۆ بەندیخانەی نۆشەهر گواسترایەوە و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەز، لە بەندیخانەی نۆشەهرەوە ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ئەو شارە کرا و حوکمی ٦٩ مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە. پاشان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای مازەندەران حوکمی ٦٩ مانگەکەی ئەم نووسەرە کوردەی کە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی نۆشەهرەوە دەرچووبوو، بۆ ٧٦ مانگ زیاد کرد. ناوبراو ٣٠ گوڵان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٣ ساڵ زیندان لە نۆشەهردا دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو و لە سەرەتای پووشپەڕیشدا گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران.
سەکینە پەروانە پێشتر بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕدا باسی ڕەوتی دەستبەسەرکران و ئەو ئازار و ئەشکەنجانەی کردبوو کە لە کاتی زیندانیبووندا ڕووبەڕووی کراوەتەوە. به پێی قسهكانی خانمی سهكینه، بەرپرسە ئهمنییەکانی كۆماری ئیسلامی له سهرهتاكانی پاییزی ١٣٨٩دا به بیانووی چاوپێكهوتن لهگهڵ بنهماڵهکەیدا لهشاری سلێمانیی كوردستانی ئێراق، دوای ئەوەی دەینێرنە سنووری ئێران و ئێراق، ماوهی ١٠ ڕۆژ له دهسبهسهرگهكانی مهریوان و سنهدا گێڕاویانە و دواتر ناردوویانهته زیندانی ئێڤین. قۆناغی دهستبهربوونی ناوبراو لە دۆخێکی دژوار و لە ژێر سهختترین ئهشكهنجهی جهستهییدا، له بهندهكانی دووی ئهلف، ٢٠٩ و ژنانی زیندانی ئێڤیندا تێپەڕیوە.
پەیام دوڕئەفشان، پارزهری ئهم بهندكراوه سیاسییه کە خۆیشی ئێستا لە بەندیخانەدایە، رۆژی ٥ی جۆزهردانی ئەمساڵ ڕایگەیاند که لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی ئهندامێتی له دهسته و لایهنه سیاسییهكانی بە سەر ئەو خانمەدا سەپاندووە. بە پێی حوكمی دادگا، تۆمهتی پهروانە بریتییە لە «ئهندامێتی له گرووپهكانی دژ به حکوومەتدا به مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات».
له مانگی خاكهلێوهی ئهمساڵ و له بەندی ژنانی زیندانی ئێڤیندا، کێشانی ئاڵای هەرێمی کوردستان و نووسینەوەی دروشمەکانی كۆمهڵه لە لایەن سهكینه پهروانهوە، پەرچەکرداری توندی بهرپرسانی ئهمنیی زیندانی لێ کەوتەوە و سەرەڕای ئەوەی کەوتە بەر لێدان و سووکایەتییانەوە، گواسترایەوه بۆ نهخۆشخانهی دەروونپزیشکیی «ئهمینئاوا» له شاری ڕهی. خانمی پهروانه دوای ٢٥ ڕۆژ مانهوه له نهخۆشخانهی دەروونپزیشكیی ئهمینئاوای شاری ڕهی، سەرلەنوێ گواسترابوویەوە بۆ قهرهنتینهی بهندیخانهی قهرچهك. ڕۆژی ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە زیندانی ئێڤیندا حوکمێکی تازەیان بەم زیندانییە سیاسییە ڕاگەیاند کە بەپێی ئەو حوکمە و بە تۆمەتی «ئاژاوەنانەوە لە زینداندا» مەحکووم کراوە بە دوو ساڵ زیندانیی دیکە. هیچ زانیارییەک لەسەر پرۆسەی دادگاییکردنی ناوبراو لەم دۆسیەدا لە بەردەستدا نییە.
تاران؛ دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە