مێهدی شاهیوهند ئارشیڤ - KHRN
مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی هەشت زیندانی لە تاران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) هەشت زیندانیی بەندکراو لە زیندانی تارانی گەورە کە پێشتر بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ زیندانێکی تر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بانگهێشتی نووسینگەی زیندان کراون، بەڵام بە هۆکاری نادیار گواستنەوەیان خراوەتە کاتێکی تر و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حوکمی ئەم کەسانە پەسەند کراوە، هەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان لە ئارادایە. تۆڕی...
زیاترکۆتاییهاتنی مانگرتنی دوو زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە لە زیندانی تارانی گەورە
ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) هادی ڕوستەمی و مێهدی شاهیوەند، دوو زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەست، لە پێنجەم ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا و دوابەدوای بەڵێنی هاوکاریکردنی بەرپرسانی زیندان و دادگا، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا. ئەم دوو زیندانییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست گواستنەوەیاندا لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە بۆ زیندانی تارانی گەورە و نادیاربوونی چارەنووسیان لە زینداندا، مانیان لە خواردن گرتبوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە...
زیاترهادی ڕۆستهمی و مێهدی شاهیوهند له زیندانی تارانی گهوره مانیان له خواردن گرت
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) هادی ڕوستەمی و مێهدی شاهیوەند، ئەو دوو زیندانییەی کە پێشتر بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست گواستنەوەیاندا لە زیندانی ورمێوە بۆ زیندانی تارانی گەورە، دەستیان داوەتە مانگرتنی وشک لە خواردن. ئەم دوو زیندانییە نامەی مانگرتنەکەیان ڕادەستی پاسەوانیی تیپی یەکی هۆڵی...
زیاتر