ناوچەی سنووریی بستامی سەقز ئارشیڤ - KHRN

ئایار 2, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەقز

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) کۆڵبەرێکی ٤٥ ساڵان بە ناوی هێمن ئەحمەدی لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی شاری سەقز کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی سەقز لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک...

زیاتر
نیسان 14, 2024

کوژرانی دوو کۆڵبەر بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت و سەقز

شەوی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە (١٣ی ئاوریل) دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئومید سەعیدی و مێهرداد عەبدوڵڵازادە لە ناوچە سنوورییەکانی «بستام»ی شاری سەقز و «بێتووش»ی شاری سەردەشت بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ڕابردوو دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی گوندی «بێتووش»ی سەردەشت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێکی ٢٠ ساڵانی خەڵکی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 27, 2024

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەقز

ئێوارەی شەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی شاری سەقز دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد کوژراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە نزیک ڕووباری سنووریی «بستام» لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران...

زیاتر