ئێوارەی شەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی شاری سەقز دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد کوژراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ٧ی ڕێبەندان (٢٧ی ژانڤییە) دەستەیەک کۆڵبەر لە نزیک ڕووباری سنووریی «بستام» لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و کۆڵبەرێک بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد گوللەیەکی بەر کەوتووە و دەسبەجێ کوژراوە.

مەنسوور محەممەدنژاد ٤٥ ساڵان و خەڵکی گوندی «جنیان»ی سەقز بوو.