ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) کۆڵبەرێکی ٤٥ ساڵان بە ناوی هێمن ئەحمەدی لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی شاری سەقز کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی «بستام»ی سەقز لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی هێمن ئەحمەدی دەسبەجێ کوژراوە.

هێمن ئەحمەدی، ٤٥ ساڵان، باوکی منداڵێک و خەڵکی سەقز بوو.