هادی ڕوستەمی ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
نادیاربوونی چارەنووسی هادی ڕوستەمی دوای ئەشکەنجەدرانی لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە لە تاران
هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی هادی ڕوستەمی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینی چوار ئەنگووست دەست کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردانەوە (١٢ی ژوەن) دوابەدوای ئەشکەنجەدران لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە، لە بەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) چەند کەس لە هێزەکانی زیندان چوونەتە تیپی یەکی هۆڵی ٩ی زیندانی تارانی گەورە و دەستیان داوەتە ئەشکەنجە...
زیاترمەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی هەشت زیندانی لە تاران
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان (٨ی ژوەن) هەشت زیندانیی بەندکراو لە زیندانی تارانی گەورە کە پێشتر بە تۆمەتی «دزی» حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بۆ دەرچووە، بە مەبەستی ڕەوانەکردنیان بۆ زیندانێکی تر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بانگهێشتی نووسینگەی زیندان کراون، بەڵام بە هۆکاری نادیار گواستنەوەیان خراوەتە کاتێکی تر و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حوکمی ئەم کەسانە پەسەند کراوە، هەردەم مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان لە ئارادایە. تۆڕی...
زیاترکۆتاییهاتنی مانگرتنی دوو زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی ئەندامی جەستە لە زیندانی تارانی گەورە
ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی جۆزەردان (٢ی ژوەن) هادی ڕوستەمی و مێهدی شاهیوەند، دوو زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی چوار پەنجەی دەست، لە پێنجەم ڕۆژی مانگرتنەکەیاندا و دوابەدوای بەڵێنی هاوکاریکردنی بەرپرسانی زیندان و دادگا، کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا. ئەم دوو زیندانییە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست گواستنەوەیاندا لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە بۆ زیندانی تارانی گەورە و نادیاربوونی چارەنووسیان لە زینداندا، مانیان لە خواردن گرتبوو. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە...
زیاتر