هەولێر ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 16, 2023

سوهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسی و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان، کەوتە بەر پەلاماری چەکدارییەوە

شەوی پێنجشەممە ٢٥ی گەڵاڕێزان (١٦ی نۆڤامبەر) سوهراب ڕەحمەتی، چالاکی سیاسی و ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر کەوتە بەر پەلاماری چەکدارییەوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم ئەندامەی سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەرکی پارێزەریی ژمارەیەک دۆسیەی پێوەندیدار بە تیرۆری چالاکانی سیاسیی کوردەوە لە هەرێمی کوردستانی گرتبووە ئەستۆ و چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری...

زیاتر
ته‌مموز 13, 2023

بەردەوامبوونی تیرۆری چالاکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا؛ سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، تیرۆر کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) سیامەند شابۆیی، ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە نزیک شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. پێشتر و لە ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕدا (٧ی جولای) ٢ ئەندامی دیکەی ئەم حیزبە بە ناوەکانی لوقمان ئاجی و عادل موهاجیر لە ناوچەیەکی گەشتیاریی شاری ڕانیەی هەرێمی کوردستان (ناوچەی هەڵشۆی سەر بە قەڵادزێ) تیرۆر کرابوون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر
حوزه‌یران 7, 2022

برینداربوونی چالاکێکی سیاسیی کورد بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە هەرێمی کوردستان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی جۆزەردان (٦ی ژوەن) ئۆتۆمبێلی زیندانییەکی سیاسیی پێشووی کورد و لە ئەندامانی سازمانی (ڕێکخراوەی) خەباتی کوردستان بە ناوی ئەکبەر سەنجابی، لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان تەقیوەتەوە و ناوبراو بریندار بووە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە، قاچی چەپی ئەم چالاکە سیاسییە بە قورسی بریندار بووە و ناوبراو ڕەوانەی ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکیی شاری...

زیاتر