هەوڵی خۆکوشتن لە زیندان ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 17, 2024

لە هەوڵێکی خۆکوشتندا لە زیندانی ورمێ؛ زیندانییەکی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست گیانی لە دەست دا

ئەمیر شەهبازی، زیندانیی مەحکووم بە بڕینەوەی پەنجەکانی دەست کە ڕۆژی ڕابردوو لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا و لە ڕێگای هەڵدانی حەبەوە هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، لەبەر ئەوەی درەنگ گەیەنرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە لەسەر بڕیاری شۆرای سزادانی زیندان و بە بیانووی ئەوەی «مۆبایل»یان پێوە گرتووە کە لە زینداندا قەدەغەیە، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2020

ورمێ؛ زیندانییەک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا هەوڵی خۆکوشتنی دا

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حەمید دەروێشی، خەڵکی گوندی «بالوو»ی سەڵماس کە نزیکەی ٦ مانگ لەمەوپێش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ورمێوە دەستبەسەر کرابوو، دوای ئەوەی بە بڕینەوەی دەمارەکانی دەست‌وپێی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی زیندانی ورمێ کراوە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ورمێ سەبارت بەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەم هاووڵاتییە کوردە نزیکەی ٦ مانگ لەمەوپێش لە شەقامێکی شاری...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2020

ورمێ؛ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەوڵەکانی خۆکوشتن لە بەندیخانە و مردنی بەندکراوێک

ئاماری هەوڵەکانی خۆکوشتن لە بەندیخانەی ورمێ لەم چەند حەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی نیگەرانکەر زیادی کردووە و لە یەک لەو حاڵەتانەدا بۆتە هۆی گیان‌لەدەستدانی بەندکراوێک بە ناوی کەریم خاجەپوور.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی بەندیخانەی ورمێ، سەبارەت بەم ڕووداوانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە حەفتەی ڕابردوودا لەسەر تووشبوونی سەرۆکی بەندیخانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها گواستنەوەی چەندین بەندکراو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە...

زیاتر