چالاکی ژینگەپارێز ئارشیڤ - KHRN
یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێز، سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گەڵاڕێزان (٢٥ی ئۆکتۆبەر) حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە. یاسر نووری، زیندانیی...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن
٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش بەبێ مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٣ چالاکە ژینگەپارێزە...
زیاترسێ چالاکی ژینگەپارێز دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگری کۆساڵانی سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کۆساڵان چووبوونە ناوچەکە، دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگرەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی کامێران کە لە جەند ساڵی...
زیاتردەستبەسەرکردنی چالاکێکی ژینگەپارێز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئارام ساعیدمووچشی، چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٦ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە. ناوبراو چەند کاتژمێرێک دوای دەستبەسەرکران لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕایگەیاندووە کە دەستبەسەر کراوە و براوەتە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە سنە.
زیاتر