ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 23, 2023

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٣) ـ لانیکەم ٧٠ هاووڵاتی و لەوانە بنەماڵەی دادخوازان و هەروەها چالاکانی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و خووزستان، بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. لە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەرداندا (٩ی ژوەن) لانیکەم ٤٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان کە بە مەبەستی...

زیاتر
ئایار 23, 2023

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەک لەم کەسانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی کرماشان کراوە، بەڵام لەسەر چارەنووسی ٢٣ کەسی تر کە هێشتا هەر دەستبەسەرن هیچ...

زیاتر
حوزه‌یران 23, 2022

ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠١دا (مەی و ژوەنی ٢٠٢٢)

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: ـ لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠١دا لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشاندا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی بانە کوژراوە. لانیکەم ١١ کۆڵبەریش کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و بریندار بوون و ٢ کۆڵبەری تریش لە لایەن ئەم هێزانەوە ئەشکەنجە کراون. کۆڵبەرێکی تریش بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە...

زیاتر
شوبات 21, 2022

ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠دا

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: - لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٠دا لانیکەم ٤١ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشاندا بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ١٠ کەس لەمانە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران ڕەوانەی زیندان کراون. هەروەها دوابەدوای بانگهێشتکردنی تەلەفۆنی، لێپرسینەوە و هەڕەشەکردن لە ژمارەیەک لە چالاکانی ئەدەبیی کوردی پارێزگای ئیلام لە...

زیاتر