ڕۆژئاوا ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 5, 2024

دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان بۆ ئەسپەردەکردن ببرێتەوە بۆ سنە

دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەدا تەرمی مەنسوور کەریمیان، هونەرمەندی کوردی خەڵکی سنە، بگوێزرێتەوە بۆ ئێران و لە سنەی زادگەیدا ئەسپەردە بکرێت. ئەم هونەرمەندە کە لەم مانگانەی دواییدا بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی فیلمسازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بوو، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی بۆردومانکردنی شوێنی ژیانی لە شاری دێرک لە لایەن درۆنەکانی ئەرتەشی تورکیاوە، گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 28, 2023

گیانبەختکردنی مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە، لە بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا

مەنسوور کەریمیان، فیلمسازی خەڵکی سنە کە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەیەکی فیلمسازی سەفەری ڕۆژئاوای کوردستانی کردبوو، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئەرتەشی تورکیادا گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەممە ٢ی بەفرانبار (٢٣ی دیسامبەر) لە ئەنجامی هێرشی درۆنیی ئەرتەشی تورکیادا بۆ سەر شوێنی حەوانەوە و ژیانکردنی مەنسوور کەریمیان لە شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەم فیلمسازە کوردە گیانی بەخت کردووە. ڕێوڕەسمی پرسە و یادکردنەوەی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2020

سنه‌؛ خوێندكاری كورد فه‌رهاد تاری‌مورادی ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر فه‌رهاد تاری‌مورادی، چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری ماستەری جوگرافیای سیاسیی زانكۆی په‌یام نووری سنه،‌ بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوكمه‌كه‌ی كه‌ یه‌ك ساڵ زیندان و ٧٤ قامچییە، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌ كراوە.به‌م به‌ند كراوه‌ سیاسییه‌ وتراوه‌ حوكمی قامچی لێدانه‌كه‌ی له‌ ڕۆژانی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ. ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی پار و لە خۆپیشاندانه‌‌كانی خه‌ڵكی سنه‌دا بۆ‌...

زیاتر