ژنکوشتن ئارشیڤ - Page 2 of 2 - KHRN
لە ورمێ ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان (١٦ی فێبرییە) ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «حەبسەشە»ی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. ناسنامەی ئەم ژنە لاوە مەعریفەت کەریمی، ٢٩ ساڵان و دایکی منداڵێکی پێنج ساڵان ڕاگەیەنراوە. دەوترێت مەعریفەت کەریمی دوای ئەوەی کە دژ بە هاوسەرگیریی دووهەمی هاوسەرەکەی وەستاوەتەوە، کەوتووەتە بەر لێدانی هاوسەرەکەی و خنکێنراوە. دوابەدوای تۆمارکردنی داوای یاسایی...
زیاترکوژرانی ژنێک بە دەستی بنەماڵەی هاوسەرەکەی لە کرماشان
بەپێی هەواڵێک کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەز (١٧ی دێسامبر) لە هەندێ لە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە، ژنێکی ٢٨ ساڵانی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی بێڵەواری سەر بە پارێزگای کرماشان بە دەستی برای هاوسەرەکەی و بە هاوکاریی هێوەرژنەکەی بە گوللە کوژراوە. ئەم ژنە دوای بردنە نەخۆشخانە بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە. دەوترێت چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕووداوە، هێوەر و هێوەرژنی کوژراوەکە دەستبەسەر کراون. لە...
زیاترکوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژنێکی خەڵکی سنە بە ناوی کەتایون ئەمینیان لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزدا (٣ی دێسامبر) بە دەستی هاوسەری پێشووی بە چەقۆ کوژراوە. بکوژ چەندین جار بە چەقۆ لەم ژنەی داوە و لە ئەنجامدا ناوبراو گیانی لەدەست داوە. دەوترێت کەتایون ئەمینیان لەگەڵ هاوسەری پێشوویدا کێشەی هەبووە و هەر لەبەر توندوتیژیی خێزانی لێی جیا بووەتەوە. کەتایون ئەمینیان ٤٢ ساڵی بوو و...
زیاترلە داڵاهۆ ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ژنێکی ٥٠ ساڵان بە ناوی گوڵجەمین نەجەفی، خەڵکی گوندی «بانیبید»ی ناوچەی گاوارەی شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان، لە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕدا (١٠ی جولای) بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. کەسێکی نزیک لەم ژنە لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا وتی: «گوڵجەمین نەجەفی، دایکی سێ منداڵ و لەدایکبووی ڕەزبەری ١٣٥٠ (ئۆکتۆبری ١٩٧١)، نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوپێش لەگەڵ عەلیئاغای ڕەزایی...
زیاترلە کرماشان ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی کوژرا
ژنێکی ٤٣ ساڵان لە گوندی «سوورکاڵ»ی شاری کرماشان بە دەستی هاوسەرکەی کوژراوە. هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ئەم ژنە بەردەست نەکەوتووە. ماڵپەڕی هەواڵ و ڕاگەیاندنی «ڕوکنا» لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا لە زمانی سەرۆکی پۆلیسی کرماشانەوە نووسیویەتی: «بکوژ کە پیاوێکی ٤٨ ساڵانە و دوای کوشتنەکە هەڵاتبوو، پاش دەستگیربوون لە لایەن پۆلیسەوە دانی بە کوشتنی هاوسەرەکەیدا لەبەر «کێشەی خێزانی» ناوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆسەی یاسایی ڕادەستی دەزگای...
زیاتر