ژنکوشتن ئارشیڤ - KHRN
کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەی بە دەستی هاوسەرەکەی لە کرماشان
ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەیش (١٠ی مارس) ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیاد، ٢٧ ساڵان...
زیاترکوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی باوکی لە پیرانشار
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر (١٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی لاو لە شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. ناسنامەی ئەم ژنە ترووسکە عەبدوڵڵازادە، ٢١ ساڵان، خێزاندار و دایکی دوو منداڵی ٨ و ٥ ساڵان، خەڵکی گوندی «کاسەگەران» و دانیشتووی شاری پیرانشار ڕاگەیەنراوە. دەوترێت هۆکاری کوشتنی ئەم ژنە لاوە کە بە زەبری بنەماڵەکەی لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا لەگەڵ...
زیاترکوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەر (٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی ٢١ ساڵان بە ناوی شەهین ئیبراهیمزادە لە نزیک گوندی «گوڵان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوک و مامەی کوژراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ١٤ ژن و کچ-منداڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون.
زیاترکوژرانی قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری لە سەردەشتدا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٧ی ڕەزبەر (٢٩ی سێپتامبەر) فاتمە محەممەدپەناهی، خەڵکی گوندی «مارغان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، بە دەستی دوو زڕبرا و هاوسەرەکەی کوژراوە. فاتمە کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بوو، ساڵێک دوای هاوسەرگیریی زۆرەملێ لەگەڵ کوڕە ئامۆزاکەیدا ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا ببێتەوە, بەڵام بنەماڵەکەی لەگەڵ بڕیارەکەیدا نەبوون و ڕێگرییان لێ کردووە. فاتمە محەممەدپەناهی ڕۆژی ڕابردوو لە گوندی مارغان...
زیاترلە ڕوانسەر کچێکی ١٤ ساڵان بە دەستی براکەی کوژرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مۆنا ئاقایی لە ڕێکەوتی ٢ی خەرماناندا (٢٤ی ئاگۆست) لە شاری ڕوانسەری پارێزگای کرماشان بە دەستی براکەی کوژراوە. مۆنا ئاقایی کە قوربانییەکی منداڵ-هاوسەری بووە، ویستوویەتی لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە و بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەم بڕیارەیدا نەبوون. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١١ حاڵەتی...
زیاترکچێکی ١٤ ساڵان لە سەرپێڵی زەهاو بە دەستی کوڕەپووری کوژرا
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کچێکی ١٤ ساڵان بە ناوی مەهیا نادری لە سەرپێڵی زەهاوی پارێزگای کرماشان بە چەکی ڕاو و بە دەستی کوڕەپوورەکەی کوژراوە. دەوترێت ئەم کوشتنە بە ئاگاداریی باوکی مەهیا و بە هۆی «پێوەندیی خۆشەویستییەوە لەگەڵ کوڕێکدا و هەڵاتن لە ماڵەوە» ڕووی داوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٢ەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٣) لانیکەم ١٠ حاڵەتی...
زیاترکوژرانی کچێکی ١٥ ساڵان بە دەستی باوکی لە پیرانشار
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٢دا (٧ی جولایی ٢٠٢٣) کچێکی ١٥ ساڵان بە ناوی «زیلان ئەیوەز» لە گوندی «زێوە»ی شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوکی کوژراوە. عەبدولسەلام ئەیوەز، باوکی زیلان، دوای پەلاماردان و لێدانی قورسی کچەکەی، دوو گوللەی پێوە ناوە و کوشتوویەتی، دوای کوشتنەکەیش خۆی ڕادەستی پۆلیسی ئینتیزامی کردووە. عەبدولسەلام ئەیوەز لە کۆنەوە پێشینەی توندوتیژیی...
زیاترکوشتنی دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی ئیلام و دیواندەرە بە دەستی پیاوانی بنەماڵەکانیان کوژراون. ناسنامەی یەک لەم دوو ژنە، ڕۆژین عەزیمی، ١٨ ساڵان و خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە ڕاگەیەنراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوو ڕۆژ لەمەوپێش ژنێکی لاوی ١٨ ساڵانی خەڵکی گوندی «ئاخکەند»ی دیواندەرە بە ناوی ڕۆژین عەزیمی بە دەستی براکەی و بە چەکوش کوژراوە. دەوترێت هۆکاری ئەم...
زیاترکوژرانی ژنێکی لاو بە دەستی هاوسەرەکەی لە دێولان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) ژنێکی لاوی دانیشتووی گوندی «میرەکی»ی شاری دێولان بە ناوی پەرەستوو شەهبازی بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. پەرەستوو شەهبازی ١٨ ساڵان و دایکی منداڵێکی بچووک بووە. دەوترێت پەرەستوو شەهبازی قوربانییەکی منداڵ هاوسەری بووە و لە تەمەنێکی زۆر کەمدا بە زۆر ناچار بە هاوسەرگیری کراوە. هاوسەرەکەی بە ناوی پەیام.ش بێکار و بە دەست کێشەی...
زیاتر