بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان (١٦ی فێبرییە) ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «حەبسەشە»ی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. ناسنامەی ئەم ژنە لاوە مەعریفەت کەریمی، ٢٩ ساڵان و دایکی منداڵێکی پێنج ساڵان ڕاگەیەنراوە.

دەوترێت مەعریفەت کەریمی دوای ئەوەی کە دژ بە هاوسەرگیریی دووهەمی هاوسەرەکەی وەستاوەتەوە، کەوتووەتە بەر لێدانی هاوسەرەکەی و خنکێنراوە. دوابەدوای تۆمارکردنی داوای یاسایی لە لایەن بنەماڵەی مەعریفەت کەریمییەوە، هاوسەرەکەی دەستبەسەر کراوە.