بەپێی هەواڵێک کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی سەرماوەز (١٧ی دێسامبر) لە هەندێ لە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە، ژنێکی ٢٨ ساڵانی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی بێڵەواری سەر بە پارێزگای کرماشان بە دەستی برای هاوسەرەکەی و بە هاوکاریی هێوەرژنەکەی بە گوللە کوژراوە. ئەم ژنە دوای بردنە نەخۆشخانە بە هۆی قورسبوونی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.

دەوترێت چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕووداوە، هێوەر و هێوەرژنی کوژراوەکە دەستبەسەر کراون.

لە لێپرسینەوەی سەرەتاییدا «کێشەی خێزانی لەگەڵ کوژراوەکەدا» وەک هۆکاری ئەم کوشتنە ڕاگەیەنراوە.