گوندی بالۆ ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 17, 2023

چارەنووسی سەیاد دەروێشی هێشتا هەر نادیارە

لەسەر چارەنووسی سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ کە سەرەتای گەڵاڕێزان (کۆتایی ئۆکتۆبەر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شەقامێکی ئەم شارەدا دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکان و دادگای ورمێیان کردووە بەڵام تا ئێستا...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 11, 2023

سەیاد دەروێشی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە ورمێ دەستبەسەر کرا

سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەیاد دەروێشی، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە شەقامێکی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لەم شارەدا. دەوترێت لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 21, 2022

نیگەرانی لە ئاست دۆخی تەندروستیی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراودا دوای ئەشکەنجەدرانی قورس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ

شۆڕش ئیسلام سەکانی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «بالۆ»ی ورمێ کە لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەردا (٢٦ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا، بە هۆی ئەشکەنجەدانی قورسەوە لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیر و سەخت لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بەند کراوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە گوندی بالۆی ورمێ کە کوژرانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی دانش ڕەهنما و عەبدوڵڵا محەممەدپوور...

زیاتر