كۆڵبه‌ر ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 28, 2021

لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی هێزە سنوورپارێزەكاندا دوو كۆڵبەر لە نەوسوود بریندار بوون

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو ٥ی گه‌ڵاڕێزان، له‌ ئه‌نجامی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ سنوور پارێزه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له‌ كۆڵبه‌ران له‌ به‌رزاییه‌كانی سنووری نه‌وسوود، دوو كۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌كانی سه‌ركه‌وت كه‌ره‌می و مه‌سعوود (نازناوی نادیاره‌)، له‌ كاتی هه‌ڵهاتندا به‌ هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ بریندار بوون. ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره‌ی‌ خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاوه‌ كراون. به‌ پێی ئاماره‌ كۆكراوه‌كانی تۆری...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2019

بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو

رۆژی هەینی ۱۲ی رەزبەر/ 10.04 بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیمان یوسفی لە نزیک گوندی بێتوش بەسەختی برینداربوو. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پاراستنی سەرسنوور تەقەیان لەو هاوڵاتییە کوردە کردووە. دەگوترێت پەیمان یوسفی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خەڵکی گوندی دەرماناوێی سەردەشتە. لە سەرەتای مانگی رەزبەڕەوە بۆ ئێستا بەهۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لانیکەم کاسبکارێک کوژراوە و...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2019

کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ بریندار بوو

بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە رۆژی ٣١ی خەرمانان/ 09,22، کۆڵبەرێک بە ناوی شەفیع ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی خانیک بریندار بوو. بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆکراونەتەوە، تەنیا لە مانگی خەرماناندا بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیە و ئێرانەوە لانیکەم پێنج کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١١ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێکیش بە هۆی رووداوی ئۆتۆمبێڵەوە لە کاتی پیشەی...

زیاتر
ئه‌یلول 17, 2019

کۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار کوژرا

بەرەبەیانی رۆژی رابردوو لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کورد كوژرا.بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بنکەی میلانی (پاسگای میلان) پیرانشار پۆلێک کۆڵبەریان  دایە بە دەستڕێژی گوللـه‌ و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیدریس رەحیمی گیانی لە دەستدا.دەگوترێت، ئەم هێزانە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە ماوەیەکی نزيكەوە تەقەیان لەم پۆلە...

زیاتر