بەرەبەیانی رۆژی رابردوو لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کورد كوژرا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بنکەی میلانی (پاسگای میلان) پیرانشار پۆلێک کۆڵبەریان  دایە بە دەستڕێژی گوللـه‌ و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیدریس رەحیمی گیانی لە دەستدا.
دەگوترێت، ئەم هێزانە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە ماوەیەکی نزيكەوە تەقەیان لەم پۆلە کۆڵبەرە کردووە.