رۆژی هەینی ۱۲ی رەزبەر/ 10.04 بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیمان یوسفی لە نزیک گوندی بێتوش بەسەختی برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پاراستنی سەرسنوور تەقەیان لەو هاوڵاتییە کوردە کردووە.
دەگوترێت پەیمان یوسفی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خەڵکی گوندی دەرماناوێی سەردەشتە.
لە سەرەتای مانگی رەزبەڕەوە بۆ ئێستا بەهۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لانیکەم کاسبکارێک کوژراوە و چوار کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش بریندار بوون.