به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو ٥ی گه‌ڵاڕێزان، له ئه‌نجامی ڕاوه‌دوونانی هێزه سنوور پارێزه‌كان بۆ سه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له كۆڵبه‌ران له به‌رزاییه‌كانی سنووری نه‌وسوود، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی سه‌ركه‌وت كه‌ره‌می و مه‌سعوود (نازناوی نادیاره)، له كاتی هه‌ڵهاتندا به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه بریندار بوون.
ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی جوانڕۆ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری پاوه كراون.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٠دا له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگاكانی كوردستان، كرماشان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆڵبه‌رانی كورد، دوو كه‌س كوژرا و ١٢كه‌سیش بریندار بوون، هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ر له ڕووداّوی هاتووچۆدا كوژران و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به هۆی ڕووداوی جاده و بانه‌وه و كه‌وتنه خواره‌وه له به‌رزاییه‌كانه‌وه له كاتی كۆڵبه‌رییدا بریندار بوون.