تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی خەرمانان (٢٧ی ئاگۆست) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی وەفا خەرامانی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانییە ٢٣ ساڵەیەی خەڵکی کووهدەشتی پارێزگای لوڕستان نزیکەی ٣ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرا و سزای «قەساسی نەفس» (لەسێدارەدان)ی بۆ دەر کرابوو.

ئەم زیندانییە لاوەی خەڵکی گوندی «قەپڵانتوو» لە گوڵانی ١٤٠٠دا (مەیی ٢٠٢١) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بەسەردا سەپابوو.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لەسێدارەدانی لانیکەم ٩ بەندکراوی تۆمەتنار بە «کوشتنی بەئەنقەست»ی لە زیندانەکانی خوڕەمئاوا، دێزفوول، هەمەدان و سنە تۆمار کردووە.