لەسێدارەدان لە ئێراندا ئارشیڤ - KHRN

لە ورمێ زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان (٧ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی حەسەن موحەڕەڕ کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان (٦ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو لە سێدارە دراوە. حەسەن موحەڕەڕ، خەڵکی...

زیاتر

مەترسیی لەسێدارەدانی خەسرەو بەشارەت پاش ئەنجامدانی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گوڵان (٥ی مەی) خەسرەو بەشارەت، زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام کە لە ڕۆژی ١٢ی گوڵانەوە (١ی مەی) هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدانی ئەنوەر خزریدا، کوڕەپوور و یەک لە هاودۆسیەکانی، گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج، بۆ دواهەم جار لەگەڵ بنەماڵەکەی دیداری کردووە. ئێستە و پاش ئەنجامدانی دوادیدار، مەترسیی لەسێدارەدانی دەسبەجێ و خێرای ئەم زیندانییە مەزهەبییە لە ئارادایە. لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی...

زیاتر

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی خەسرەو باباوەلدینی کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٦٥ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «سەرماج حسەینخانی»ی سەر بە شاری هەرسینی کرماشان، نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای...

زیاتر

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئەشرەف خانی کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ...

زیاتر

مەترسیی لەسێدارەدانی خێرای خەسرەو بەشارەت دوابەدوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) چەند کاتژمێرێک دوای لەسێدارەدانی زیندانیی مەزهەبیی کورد ئەنوەر خزری لە زیندانی قزلحەساری کەرەج، هاودۆسیەیەکی دیکەی بە ناوی خەسرەو بەشارەت بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. ئەنوەر خزری ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا و بەربەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) بەبێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار، لە زیندانی قزلحەساری...

زیاتر

زیندانیی مەزهەبیی کورد ئەنوەر خزری لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) ئەنوەر خزری، زیندانیی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. ئەنوەر خزری بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە دراوە. ئەم زیندانییە مەزهەبییە پێشتر و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ٦ زیندانیی مەزهەبیی کوردی دیکە، بە تۆمەتی «افساد فی‌الارض» سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو. لە چەند مانگی...

زیاتر

لە ئەردەبیل زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی فەرامەرز مورادی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبیل جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٣١ ساڵەیەی خەڵکی گوندی «هەرکیان»ی ناوچەی شەپیرانی سەر بە شاری سەڵماس، نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە...

زیاتر

لە سەقز زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گوڵان (٢٥ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی فەرزاد خادمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە.بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان (٢٣ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەقز کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە. فەرزاد خادمی،...

زیاتر

لە کرمان زیندانییەک لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی میاندواو بە ناوی جەمال مەردانی کە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە (١٩ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵان (٢١ی ئاوریل)...

زیاتر