تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) هێزە ئەمنییەکان لە گوندی «کارخانە قەند»ی پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە کە لانیکەم یەکیان منداڵە، ئەم هاووڵاتییانە گوازراونەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە.

ناونیشانی ئەم کەسانە بەم شێوەیە ڕاگەیەنراوە: پەریسا سپاهی ١٧ ساڵان خەڵکی مەهاباد، کەویار ئەلیاسی ١٨ ساڵان خەڵکی مەهاباد، یووسف حەشرەتی ٢٢ ساڵان خەڵکی پیرانشار، مەنسوور کانیڕەشی ٣٢ ساڵان خەڵکی پیرانشار و عیرفان زولفینیا ١٨ ساڵان خەڵکی سەقز.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم کەسانە بەردەست نەکەوتووە.