دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی ١٧ی گوڵان (٧ی مەی) هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەمزە سەجادی لە گەڕەکی «غەفوور»ی سنە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هێزانە دوای دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان گرتووە بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە کەسییەکانی ئەم هاووڵاتییەدا. لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە هیچ...
زیاترهاووڵاتییەکی مەریوانی هێشتا هەر دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دلێر مەردۆخی، دیزاینەری وێبی خەڵکی مەریوان کە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا (١٠ی فێبرییەی ٢٠٢٣) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت هێشتا هەر دەستبەسەرە. ئەم هاووڵاتییە بە درێژایی ئەم ماوەیە تەنها چەند جارێک توانیویەتی پێوەندیی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بگرێت و ڕایگەیاندووە کە...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندان (١٣ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەردۆش»ی مەریوان بە ناوەکانی دانیال زەندیفەر و زانیار تەوانا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە لە گوندی سەردۆش و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکاندا، خودی ئەو هاووڵاتییانەشیان دەستبەسەر کردووە. لەسەر شوێنی...
زیاتردەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٨ی ڕێبەندان (٧ی فێبرییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ڕەزا بورکە و سەمیع ڕەسوولی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و وێڕای شکاندنی شووشەی پەنجەرەکان، دەستیان بەسەر مۆبایلی ئەندامانی هەردوو بنەماڵەکەیشدا گرتووە. لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر...
زیاترلە پیرانشار دە هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە شاری پیرانشاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ١٠ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی موبین حسەینزاده، فەخرەدین ئومیدفەڕ، قادر ئومیدفەڕ، وەفا ڕەسوولیئازەر، تەها ڕەسوولیان، ئەحمەد عەبدوڵڵاپوور ، شاهۆ عەبدوڵڵاپور، موحسێن قادری، سینا دەشمیر و قادر محەممەدپوور دەستبەسەر کردووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێ بە دەیان هێزی ئەمنی بە شێوەی...
زیاتربرینداربوون و دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانبار (٢٥ی دێسامبر) هێزە ئەمنییەکان لە جادەی ماییدەشت بۆ کرماشاندا دەسڕێژیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک بە ناوی شایان عەزیزی بریندار بووە. هەروەها دوو سەرنشینی ئەم ئۆتۆمبێلە بە ناوەکانی کووروش وەیسی و میلاد مورادی لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کرماشان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گەڕەکی مەهدییە...
زیاتردەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) سۆیلا خالیدیان، مامۆستا و چالاکی ژینگەپارێز، شۆڕش فەتاحی و هێرش فەتاحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەڵاڕێزان (١٢ی نۆڤامبر) هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سۆیلا خالیدیان و ناوبراویان...
زیاترلە سنە چالاكی مهدهنی هیوا مهسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ بەندکرانی تاكهكهسی ئازاد كرا
چالاکی مەدەنی هیوا مەسعوودی دوای ٥٠ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی ٤ی گهڵاڕێزان (٢٦ی سێپتامبر) لە ماڵهكهی خۆی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەم چالاکە مەدەنییە سەرجەم ئەو ٥٠ ڕۆژە دهستبهسهربوونەی لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا بردە سەر و بە درێژایی ئەو ماوەیە خراوەتە ژێر ئەشکەنجەی دەروونییەوه. تۆمەتی «پیلانگێری دژ بە ئاسایشی...
زیاتریەزدان عارفینیا، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤ لە ئیلام، هێشتا هەر دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، یەزدان عارفینیا، چالاکی بواری ڕاگەیاندن و مافی مرۆڤی خەڵکی ئاودانان و بەرپرسی کاناڵی تێلێگرامیی «تێپەڕینی زەمان» (گذر زمان) کە لە ڕێکەوتی ٩ی گەڵاڕێزاندا (٣١ی ئۆکتۆبر) لە تاران دەستبەسەر کرا، تا ئێستایش بە بڕیاری دەستبەسەربوونی کاتییەوە و بەبێ ئەوەی مۆڵەتی دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام دەستبەسەرە. یەزدان عارفینیا کە بەشی یاسای لە زانکۆدا تەواو...
زیاتر