بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ (٢٨ی جولای) لاوێک و ٣ منداڵی خەلکی گوندی «بابی خالیدئاباد»ی شنۆ دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی ئەم کەسانە ئاوا ڕاگەیەنراوە: حەسیب حەسەنزادە ١٨ ساڵان، زانیار حەسەنزادە ١٦ ساڵان، سامان حەسەنزادە ١٧ ساڵان و پێشەوا شاداب ١٦ ساڵان.

هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتی شەر ئەم کەسانە بەردەست نەکەوتووە.

زانیار حەسەنزادە پێشتریش لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا (ژوەن) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بە وەرگرتنی بەڵێنی نووسراو ئازاد کرابوو.