بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانڤییە) ٣ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی خەلیل ئەمینی، ئەسکەندەر بەردەڕێز و شەهرام عەلیخانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای بەدوداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییانە بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی مەهاباد، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان بەردەست نەکەوتووە.

ئەسکەندەر بەردەڕێز پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٣دا (٢٠١٤) بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی دەستبەسەر کرابوو.