بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردان (٣١ی مەی) هاووڵاتییەکی ١٩ ساڵان بە ناوی کاویان مەولوودی لە دەروازەی داخڵبوونی شاری مەهاباددا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کراوە و تا ئێستە لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

کاویان مەولوودی ئامۆزای سمکۆ مەولوودی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییە لە مەهاباددا کە پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ (١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا دەستبەسەر و دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.