تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٨: سەر لە بەیانی رۆژی ڕابردوو دوو زیندانی بە تاوانی دەستدرێژی و کوشتنی بە ئه‌نقەست لە زیندانی ناوه‌ندی تەورێز لە سێدارە دران.

ناسنامەی یەک لە سێدارەدراوەکان کە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆفی کوردستان دەرکەوتووە، موحیبعەلی ئوستادییە، ئەو زیندانییه‌ نزیک بە٣ ساڵ پێش بە تاوانی دەستدرێژی دەستبەسەر کرا و دواتر بە سزای سێدارە مەحکووم بوو. ناوبراو ٣ مانگ پێش بۆ بەرێوەچوونی سزاکەی لە زیندانی مەرەند بۆ زیندانی ناوەندی تەورێز ڕاگوێزرابووەوە.
ناسنانەی ئەو زیندانییه‌ی تر كه‌ به‌ بە تاوانی کوشتنی بە ئانقەست بە قەساس مەحکووم ببو تاکوو ئێستا دیار نیبه. شایانی باسه‌ میدیاکانی سەر بە حکومەت تا ئێشتا هبچ چەشنە زانیارییکییان لە سەر ئەو بابەتە بڵاو نەکردۆتەوە.