بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان (١ی مەی) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی ئەشرەف خانی کە بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ٤٥ ساڵەیەی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاوی کرماشان، ساڵی ١٣٩٦ (٢٠١٧) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا لانیکەم دوو زیندانی بە ناوەکانی ئەفشین باغ شیرین و ئەرسەلان هاشمی لە زیندانە ناوەندییەکانی ورمێ و هەمەدان لە سێدارە دراون.