تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣، دوو بەندکراوی سزادراو بە سێدارە (قصاص نفس) بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمێ گوازراونەوە.

ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە “عەلی مەحموودپور” و “مورتەزا ئەشرافی” ڕاگەیەندراوە. ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بەتۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەرکرابوون و پاشان بە سێدارە سزادرابوون.

بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ بە بنەماڵەی ئەو دوو بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی دوو کوژراوەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە، بەرەبەیانیی سبەینێ سزاکەیان جێبەجێدەکرێت.