بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، ڕۆژی ٦ی گەلاوێژ دوای جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی عەلی عەبدی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی خاوەن خوێنەکە (ئەولیای دەم) دوای چوونە دەرەوە لە بەندیخانە لە لایەن برایەکی عەلی عەبدییەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لە دەست داوە.
دەوترێت کە عەلی عەبدی چەند ساڵێک لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرا و حوکمی قەساس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرچووبوو. ناوبراو بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە لە زیندانی ورمێدا لە سێدارە درا، بەڵام دوای چوونە دەرەوەی ئەو بنەماڵەیە لە بەندیخانە، برایەکی عەلی عەبدی لە شەقامێکی ورمێدا تەقەی لێ کردوون کە خوشکی کوژراوەکە بەر کەوتووە و گیانی لە دەست داوە.
دوای ئەم ڕووداوە براکەی عەلی عەبدی دەستبەسەر کراوە و ئێستە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی پۆلیسی ئاگاهیی ورمێدایە.