بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گوڵان (٢٥ی ئاوریل) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی فەرزاد خادمی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان (٢٣ی ئاوریل) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی سەقز کرابوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراوە.

فەرزاد خادمی، خەڵکی سەقز، لە پووشپەڕی ١٣٩٩دا (ژوەنی ٢٠٢٠) بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەرچووبوو.