به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ‌ناوی كه‌یوان ڕه‌زاقولی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست. له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه‌ جێبەجێکرا.
كه‌یوان ڕه‌زاقولی، ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ڕێبه‌ندانی ١٣٩٤دا به ‌تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له ‌هاوڕێكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌ دادگادا سزای قه‌ساسی بۆ دەر کرا.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان هه‌روه‌ها ئاگادار بۆته‌وه‌ کە به‌ندكراوێكی‌تر به ‌ناوی فایه‌ق ئه‌حمه‌دی كه‌ حوكمی قه‌ساسی له‌سه‌رە،‌ له ‌ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبه‌جێکردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سیی زیندانی سنە كراوه‌، بەپێی زانیارییەکان مه‌ترسیی ئەوە هەیە حوکمی ناوبراو لەناکاو جێبەجێ بکرێت.