به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، كاتژمێرێك پێش به‌ندكراوێك به ناوی ناسر وه‌لیزاده، خه‌ڵكی بۆكان كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست سزای قه‌ساس(ئێعدام)ی به‌سه‌ردا سه‌پا بو، بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی له به‌ندی ١-٢ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراوه.
به‌رپرسانی زیندان به‌م به‌ندكراوه‌یان ڕاگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر نه‌توانن له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ڕه‌زایه‌ت وه‌ربگرن. ئه‌وا سزاكه‌ی سبه‌ی به‌ره‌به‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت.