تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ لانیكه‌م شه‌ش به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی ماده سڕكه‌ركان سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان له بەنده‌كانی ٦و ٣ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.
ناونیشانی ئەم به‌ندكراوانه بریتییە له ئیبراهیم نه‌سیرخا، موسته‌فا نه‌سیرخا، سادقی مه‌حی، ئه‌حه‌د نێعمه‌توه‌ند، میرسوڵتان ئەمیری و محه‌ممه‌دكه‌ریم محه‌ممه‌دپوور. به‌ریرسانی زیندان به بنه‌ماڵه‌كانیانی ڕاگه‌یاندوه كه حوكمی ناوبراوان بەرەبەیانی سبە جێبه‌جێ ئه‌كرێت.