بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی ٦٥ ساڵان بە ناوی محەممەدتاهیر سلێمانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ مادە سڕکەرەکان حوکمی ئێعدامی بۆ دەرچووبوو، جێبەجێ کراوە.

ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی «دێزجی مەرگەوەڕ»ی ورمێ نزیکەی دوو ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ مادە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.